Qays Abu Samra,Gülşen Topçu,Hamdi Yıldız,Hemın Othman Mohammed
17 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2019
رامه‌ڵڵا - AA
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ره‌شیده توڵهیب كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه قه‌ده‌غه‌ی خراوه‌ته‌سه‌ر بچێته ئه‌و وڵاته و فه‌ڵه‌ستین-ه‌وه، موفتیه توڵهیب-ی داپیره‌ی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر پاشگهزنهبوایهوه له هاتنی بۆ كه‌ناری خۆرئاوا ئه‌وا پلانی ئاهه‌نگی بۆ نه‌وه‌كه‌ی دانابوو.
موفتیه توڵهیب كه یه‌كێكه له دانیشتوانه‌كانی ناحیه‌ی به‌یت ئور ئهلفهڤگا له خۆرئاوای رامه‌ڵڵا، باسی له‌وه كرد كه نه‌وه‌كه‌ی به هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی ئیسرائیل سه‌پاندوویه‌تی پاشگه‌زبووه‌ته‌وه له سه‌ردانی خانه‌واده‌كه‌ی له كه‌ناری خۆرئاوا.
موفتیه توڵهیب بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد پشتیوانی له‌و بڕیاره‌ی ده‌كات كه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر گوشاره‌كانی ئیسرائیل ده‌ریكردووه له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نیگه‌رانه له‌وه‌ی ناتوانێت چاوی به نه‌وه‌كه‌ی بكه‌وێت.

گوتیشی: ''كاتێک هه‌واڵی سه‌ردانی رەشیدهمان بیست ده‌ستمان كرد به ئاماده‌كاری بۆ پێشوازی لێكردنی پلانم دانابوو ئاهه‌نگێكی بۆ ساز بكه‌م و مه‌ڕێكی بۆ سه‌رببڕم''.
دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌لومه‌رجی دیاریكراودا بێت په‌سه‌ندی ده‌كات، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ره‌شیده توڵهیب له هه‌ژماری تویته‌ر رایگه‌یاند ''به هۆی ئه‌وه‌ی ''نایاری جیاكاری نه‌ژادی'' له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستیدا پێچه‌وانه و یه‌كانگیر نییه سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و به هۆی سنوورداركردنی ئازادییه‌وه داپیره‌ی دژی ئه‌و سه‌ردانه ده‌بێت".
رۆژی پێنجشه‌ممه له لایه‌ن ته‌ل ئه‌بیبه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه و تیایدا باس له‌وه كرابوو كه به هۆی پشتیوانی له ره‌واجدان بۆ بایكۆتكردنی ئیسرائیل سه‌ردانی دوو ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكایان بۆ فه‌ڵه‌ستین ره‌تكردووه‌ته‌وه. دوای ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه له روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیدا راگه‌یه‌ندرا كه ته‌نیا رێگه به سه‌ردانی تلێب ده‌درێت سه‌ردانی داپیره‌ی بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر هه‌ریه‌ك له ره‌شیده توڵهیب و ئیلهان عومه‌ر-ی ئه‌ندامانی كۆنگرێس به ''دوژمنی ئیسرائیل و جوو'' ناوزه‌ند كرد و باسی له‌وه كرد كه پێویسته رێگە له‌و كه‌سانه بگیرێت بچنه ئیسرائیله‌وه.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا رایگه‌یاند ''ئه‌گه‌ر ئیسرائیل رێگری نه‌كات له چوونی په‌رله‌مانتار عومه‌ر و توڵهیب بۆ وڵاته‌كه‌ی ئه‌وا لاوازییه‌كی زۆر نیشان ده‌دات. ئه‌وانه نه‌فرین له ئیسرائیل و جووه‌كان ده‌كه‌ن و هیچ شتێك نییه بكرێت بۆ گۆڕینی ئه‌و بۆچوونه‌یان. مینیسۆتا و میشیگن دووچاری سه‌ختی زۆر ده‌بن له دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بۆ كۆنگرێس".