Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Levent Tok,Ramal Abdullah Mahmood
17 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2019
ئیدلب- AA
له ئاكامی هێرشی چڕی فڕۆكه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر ئه‌و یه‌كه سڤیلنشینانهی ده‌كه‌ونه سنووری ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، شه‌ش ئه‌ندامی یه‌ك خانه‌واده گیانیان له‌ده‌ستدا كه زۆربه‌یان منداڵن و سێ سڤیلی دیكه‌یش برینداربوون.
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی به‌رده‌وامن له هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانیان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی پارێزگای ئیدلب.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی ئیدلب، مسته‌فا حاج یوسف به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند کە له ئاكامی هێرشی ئاسمانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر گوندی ده‌یر شه‌رقی، شه‌ش ئه‌ندامی یه‌ك خانه‌واده گیانیان له‌ده‌ستدا كه زۆربه‌یان منداڵن و سێ سڤیلی دیكه‌یش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كانی چاودێری فڕۆكه‌وانی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆنی سووریاش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێرشیان كردۆته ده‌ورووبه‌ری قه‌زای مەعەرەت نو‌عمان.