دانیشتنی داهاتووی دۆسیه‌ی هه‌ڵك بانك لە 10ی شوباتی داهاتوو سازدەکرێت
- له‌و دۆسیه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ناوچه‌ی باشووری نیویۆرك له‌سه‌ر هه‌ڵك بانك كردوویه‌تیه‌وه به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران، دادگا 10ی شوباتی داهاتووی وه‌ك به‌رواری دانیشتنی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه دیاریكرد.
New York
نیویۆرك - AA
له‌و دۆسیه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ناوچه‌ی باشووری نیویۆرك له‌سه‌ر هه‌ڵك بانك كردوویه‌تیه‌وه به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران، دادگا 10ی شوباتی داهاتووی وه‌ك به‌رواری دانیشتنی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه دیاریكرد.
دادوەری دۆسیه‌كه، ریچارد بێرمان داوای له هه‌ڵك بانك كرد به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌ی 10ی شوباتی داهاتوودا بكات و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر به‌شداری نه‌كات ئه‌وا به‌هۆی "گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنی دادگا" سزای دارایی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
لای خۆیانه‌وه پارێزه‌رانی هه‌ڵك بانك داواكه‌یان ره‌تكرده‌وه.
به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران، شه‌ش تۆمه‌تی جیا ئاراسته‌ی هه‌ڵك بانك كراوه.