بوومه‌له‌رزه‌یەک به‌گوڕی 5،3 پله نیوزیلاندی هەژاند
- بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5،3 پله، باکووری رۆژهەڵاتی نیوزیلاندی هه‌ژاند.
Queensland
مێلبۆرن - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5،3 پله بەپێوەری رێختەر باشووری شاری گیسبۆرن باکووری رۆژهەڵاتی نیوزیلاندی هەژاند.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی ده‌زگای جیۆلۆجی نیوزیلاند GeoNet، ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه 20 كیلۆمەتر باشووری شاری گیسبۆرن بووه.
دوای روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه كه كاتژمێر 12:58 به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته له قوڵایی 29 كیلۆمەتر له ده‌ریادا روویدا، یه‌كه‌ی به‌رگری شارستانی نیوزیلاند روونكردنه‌وه‌یدا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مه‌ترسی روودانی تسونامی له‌ئارادا نییه.
هه‌روه‌ها ده‌زگای خزمه‌تگوزاری به‌په‌له و ئاگركه‌وتنه‌وه باسی له‌وه كرد، بوومه‌له‌رزه‌كه كه له ناوچه‌ی گیسبۆرن هه‌ستیپێكراوه هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌زگای جیۆلۆجی نیوزیلاند GeoNet ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانه‌كه‌ی دوورگه‌ی وایت ئایلاند نه‌بووه كه دوێنێ بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كه‌س، بێ سه‌روشوێن بوونی هه‌شت كه‌س و برینداربوونی 31 كه‌سی دیكه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن