روحانی گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵكرد بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
- سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی: "ئه‌گه‌ر دانوستان پلانگێڕی و گه‌له‌كۆمه‌كی دوژمن شكست پێ بهێنێت ئه‌وا پێویسته و هه‌نگاوێكی شۆڕشگێڕانه‌یه".
Tahran
تاران – AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له‌باره‌ی یەنجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر دانوستان پلانگێڕی و گه‌له‌كۆمه‌كی دوژمن شكست پێ بهێنێت ئه‌وا پێویسته و هه‌نگاوێكی شۆڕشگێڕانه‌یه".
حەسەن روحانی له زانكۆی مامۆستایان له تاران سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵكرد و گوتی: "رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا بووه. به‌ر له‌و رێككه‌وتننامه‌یه رۆژانه یه‌ك ملیۆن بەرمیل نه‌وتمان به‌رهه‌م ده‌هێنا و به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌كه‌وه گه‌یاندمانه دوو ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار به‌رمیل".
ئەو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات گوشار بخاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام ئێران به‌ره‌نگاری ئه‌وه ده‌بێته‌وه و گوتی: "ئه‌گه‌ر دانوستان پلانگێڕی و گه‌له‌كۆمه‌كی دوژمن شكست پێ بهێنێت ئه‌وا پێویسته و هه‌نگاوێكی شۆڕشگێڕانه‌یه".
سه‌ركۆماری ئێران له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش كه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه حكوومه‌ت ئه‌و داهاته‌ی له‌مه‌دا ده‌ستی ده‌كه‌وێت به سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌شی ده‌كات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن