Safiye Karabacak
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە شاری قاھیرە پایتەختی میسر و چەند شارێکی دیکە ئەو وڵاتە، خۆپیشاندان لە دژی سەرکۆماری ئەو وڵاتە، عەبدولفەتاح سیسی ئەنجامدرا.
لەسەر داوای کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی میسر، محەمەد عەلی کە لە وڵاتی ئیسپانیا دەژی، لە ژێر ناوی "ھەینی سەرکەوتن" لە شارەکانی قاھیرە، قەلیوبیە و جیزە خۆپیشاندان رێکخرا و فۆتۆ و ڤیدیۆی گردبوونەوەکان لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکرایەوە.
لە گرتەکاندا دەردەکەوێ کە خۆپیشاندەران چەندین ھوتاف لە دژی سیسی دەڵێنەوە.
لەلایەکی دیکەش ھێزەکانی ئەمنی لە نزیک مزگەوتە گەورەکان و شەقامە سەرەکییەکان و گۆڕەپانەکان رێوشوێی توندیان گرتووەتەبەر و پشکنین بۆ مۆبایلی ئەو کەسانە دەکەن کە بەو شوێنانەدا تێدەپەڕن.
لە ٢٠ی ئەیلوولەوە خۆپیشاندانەکان لە شار و شارۆچکەکانی میسر بە تایبەتی بە شەو لە دژی سیسی بەردەوامە و خەڵک پرۆتێستۆی دۆخی سیاسی و مەرجەکانی ژیان دەکەن.