Ruslan Rehimov
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
ئۆپەراسیۆنی سوپای ئازەربایجان بەمەبەستی رزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی خۆی لەلایەن ئەرمینیا، بەردەوامە.
سوپای ئازەربایجان ئەمڕۆ بەیانی کۆنترۆڵی چەند بەرزایەکی ستراتیژی لە ناوچەی مەداگیزی سەربە پارێزگای ئاغدەرە کرد و تا ئێستاش ئۆپەراسیۆنەکانی لەو ناوچەیە بەردەوامە.
سوپای ئازەربایجان سەنگەرەکانی سوپای ئەرمینیای لە پارێزگای ئاغدەرە تۆپباران کرد.
بەپێی ئەو گرتانەی کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵو تۆمارکراوە، دووکەڵ لەو ناوچە شاخاویانە بەرز دەبێتەوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئەرمینیا دایە.