Ruslan Rehimov
27 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2020
باکو - AA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دوای ئەوەی ھێزەکانی ئەرمینیا تەقەیان لە یەکە مەدەنینشینەکانی ئازەربایجان کرد، سوپای ئازەربایجان دەستی بە ھێرشی پێچەوانە کردەوە و کۆنترۆڵی لووتکەی مورۆڤداغ-ی کرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی ئەو لووتکەیە، ئیتر سوپای ئازەربایجان دەتوانێ چاودێری ئەو رێگایە بکات کە ناوچە داگیرکراوەکان بە ئەرمینیا دەبەستێتەوە.
ھاوکات بە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو لووتکەیە ئیتر دەتوانرێ رێگری بکرێ لە گواستنەوەی چەک و سەرباز لەلایەن ئەرمیانیاوە بۆ ھەردوو ناوچەی داگیرکراوی کەلبەجەر و ئاغدەرە.
ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئازەربایجان درێژەی ھەیە.