Ruslan Rehimov
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2020
باكۆ – AA
دوای ٢٧ ساڵ له داگیركردنی له‌لایه‌ن ئه‌رمینیاوه، سوپای ئازه‌ربایجان چووه‌وه ناو ئاغدام.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه له میانی جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ستی واژووكراو له نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا به نێوه‌ندگیری رووسیا، سوپای ئازه‌ربایجان چووه‌وه ناو ئاغدام.
نزیكه‌ی له سه‌دا ٧٧ی پارێزگای ئاغدام له ١٩٩٣ له‌لایه‌ن سوپای ئه‌رمینیاوه داگیر كرا. به‌هۆی ئه‌م داگیركارییه‌وه نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار ئازه‌ربایجانی ناچار بوون زێدی خۆیان جێ بهێڵن.
به‌هۆی تاڵانكاری و رووخاندنی خانووه‌كانی شاری ئاغدام و گونده‌كانی ئه‌م پارێزگایه له‌لایه‌ن ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه له سه‌رده‌می داگیركاریدا، به‌شی زۆری ئه‌و پارێزگایه بووه وێرانه.