Ruslan Rehimov
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2020
باکو- AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ رزگار کردنی ١٦ گوندی دیکەی راگەیاند.
عەلیێڤ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "سوپای ئازەربایجان، گوندەکانی یوکاری ڤەیسەللی، یوکاری سەیدئەحمەدلی، گۆرگان، ئوچونجو مەحمودلو، گاجار و دیڤانالیلار-ی سەر بە شارۆچکەی فوزولی، گوندەکانی یوکاری مەزرە، یانارهاج-ی سەر بە شارۆچکەی جەبرایل، گوندەکانی گەزیان، بالاسۆلتانلی و مەردانی-ی سەر بە شارۆچکەی گوبادلی، گوندی بەشدەلی-ی سەر بە زەنگیلان، گوندەکانی کارەبوڵاک و مۆشهمات-ی سەر بە شارۆچکەی هۆجالی، گوندەکانی ئاتاگوت و تساکوری سەر بە شارۆچکەی هۆجاڤەردی-یان لە داگیرکاری رزگار کردوە، هەربژی سوپای ئازەربایجان، قەرەباغ خاکی ئازەربایجان-ە."
سوپای ئازەربایجان، لە ٢٧ی ئەیلوولەوە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ رزگار کردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی لە ناوچەی قەرەباغ دەستپێکرد و تا ئێستا چوار شارۆچکە، سێ شارەدێ و زیاتر لە ٢٠٠ گوندی لە داگیرکاری ئەرمینیا رزگار کردووە.