Ruslan Rehimov,Zana Natık Kerem
24 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2020
باكۆ ــ AA
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، خستنەخوارەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەرمینیای لە جۆری (Kamikaze) راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان ئاماژەی بەوەداوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەرمینیای لە جۆری (Kamikaze) كە بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ئاسمانی پارێزگای جەبرائیل لە هەرێمی قەرەباغ-ی داگیركراو فڕیوە، چاودێری كراوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، هێزەكانی بەرگریی ئاسمانیی ئازەربایجان بە سیستەمی پێشكەوتوو، ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەی ئەرمینیا-یان خستووەتەخوارەوە.
هاوكات وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان وێنەی ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەی ئەرمینیای بڵاوكردەوە كە بڕێك تەقەمەنی هەڵگرتبوو.
ئەمەیش لە كاتێكدایە دوێنێ هەینی هێزەكانی بەرگریی ئاسمانیی ئازەربایجان، پێنج فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەرمینیا-یان خستبووە خوارەوە.
لە 27ی ئەیلوولی رابردووە، سوپای ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنی لە هەرێمی قەرەباغ بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئەرمینیا بۆسەر ناوچە مەدەنییەنیشنەكان دەستپێكردووە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا، سوپای ئازەربایجان شارەكانی جەبرائیل، فوزوڵی و زنگیلان و سێ شارۆچكە و زیاتر لە 130ی گوندیان رزگاركردەوە.