سوپای ئازەربایجان بەردەوامە لە وەشاندنی گورزی توند لە هێزەکانی ئەرمینیا
سەرەڕای ئاگربەست، سوپای ئازەربایجان بەرپەرچی سەرجەم پەلامارەکانی سوپای ئەرمینیای دایەوە کە بە درێژایی شەوی رابردوو کردیە سەر سەربازانی سوپای ئازەربایجان و یەکەکانی نیشتەجێبوون و، زیانێکی زۆری بە هێزەکانی ئەرمینیا گەیاند.
Baki
باکو - AA

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە شەڕ و پێکدادانەکان بەشێوەیەکی چڕ لە بەرەکانی هۆجاڤەند، فوزوڵی و گوبادلی بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سوپای ئازەربایجان لە چەند بەرەیەکی جیادا دوو تانکی جۆری T-72، دوو سیستمی مووشەکی گراد، ١٤ تۆپهاوێژێکی جۆری جیاواز، چەند بنکەیەک و شەش ئۆتۆمبێلی لەناوبردووە و، ژمارەیەکی زۆر سەربازی ئەرمینیای لە چالاکی خستووە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆنترۆڵی بەرەکانی جەنگ، لەژێر دەستی سوپای ئازەربایجاندایە.