Ruslan Rehimov
23 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سوپای ئازەربایجان بەردەوامە لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنەی بەمەبەستی رزگارکردنی خاکەکەی دەستیپێکردووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بە درێژایی شەوی رابردوو، ئۆپەراسیۆنەکان لە بەرەکانی ئاغدەرە، فوزوڵی، هادروت، جەبرائیل و گوبادلی بەردەوام بوو.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هێزەکانی ئەرمینیا بە تۆپ و هاوەن هێرشیان کردووەتە سەر هێڵەکانی بەرگریی سوپای ئازەربایجان، لە بەرامبەریشدا سوپای ئازەربایجان لە بەرەکانی فوزوڵی، جەبرائیل و گوبادلی گورزی توندی لە پێگەکانی ئەرمینیا وەشاندووە و، کۆنترۆڵی چەند ناوچەیەکی کردووە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بە درێژایی هەموو بەرەکانی شەڕ سەرچاوە و ژێرخانە سەربازییەکانی ئەرمینیا زیانی بەرچاویان بەرکەوتووە و، هێزە ئەرمەنیيەکان دووچاری کێشەی چەک، تەقەمەنی و خۆراک بوونەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو سەربازانەی لە ئەرمینیاوە هێنراون شەڕکردنیان رەتکردووەتەوە و هەڵاتوون، لە تەواوی بەرەکاندا شەڕ و پێکدادان درێژەی هەیە کۆنترۆڵی بەرەکانی جەنگ لەژێر دەستی سوپای ئازەربایجاندایە.