Adam Abu-bashal
23 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2020
ئابوجا - AA
ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، یه‌ك ملیۆن و ٦٩٦ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا، ١٠ هەزار و ٩٧٠ حاڵەتى نوێی تووشبوون بە په‌تاكه تۆمار كراوه و ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ یه‌ك ملیۆن و ٦٩٦ هه‌زار و ٤١٨ كه‌س.
هاوكات ٢١٦ تووشبووی دیكه‌ی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٤٠ هه‌زار و ٧٦٠ كه‌س.
زۆرترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له‌و كیشوه‌ره به گیانله‌ده‌ستدانی ١٨ هه‌زار و ٨٤٣ كه‌س له كۆماری باشووری ئه‌فریقا تۆمار كراوه و به گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش هه‌زار و ١٦٦ كه‌س میسر له ریزی دووه‌مدا دێت و به‌دوا ئه‌ویشدا، به گیانله‌ده‌ستدانی سێ هه‌زار و ١٣٢ كه‌س مه‌غریب دێت.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له كۆماری باشووری ئه‌فریقا گه‌یشتووه‌ته، ٧١٠ هه‌زار و ٥١٥ كه‌س له مه‌غریب گه‌یشتووه‌ته، ١٨٦ هه‌زار و ٧٣١ كه‌س و به دوای ئه‌ویشدا به تۆماركردنی ١٠٦ هه‌زار و ٦٠ حاڵه‌ت میسر دێت له زۆری حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كاندا.
له كاتێكدا ته‌واوی تووشبووانی كۆرۆنا له مۆریشیوس چاكبوونه‌ته‌وه؛ له ئێریتێریا و سیشێل تا ئێستا حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٣٩٠ هه‌زار و ٧٨٦ تووشبووی په‌تاكه له كیشوه‌ره‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.