گه‌شتی دوورگه‌ی به‌هارات له ئه‌فریقا
- له‌كێڵگه‌كانی به‌هاراتی ناوچه‌ی خۆسه‌ری زانزیبار له وڵاتی تانزانیا كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری زه‌ریای هیندی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا، هه‌زاران جۆری به‌هارات به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
Samsun
زانزیبار - AA
له‌كێڵگه‌كانی به‌هاراتی ناوچه‌ی خۆسه‌ری زانزیبار له وڵاتی تانزانیا كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری زه‌ریای هیندی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا، هه‌زاران جۆری به‌هارات به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
چه‌ندین به‌رهه‌می وه‌ك مێخه‌ك، بیبه‌ری ره‌ش، دارچین و زه‌رده‌چه‌وه له دوورگه كشتوكاڵییه‌كه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و سه‌دان ساڵه تام و چێژ به سفره و خوانه‌كانی جیهان ده‌به‌خشن.
گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی ئابووریی زانزیبار كه بژێویی دانیشتوانه‌كه‌ی پێوه به‌نده، به‌هارات و گه‌شتوگوزاره.
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی دوورگه‌كه ده‌كه‌ن، گه‌شت بۆ نێو ئه‌و كێڵگانه ئه‌نجانده‌ده‌ن كه به‌هاراتی جۆراوجۆریان تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
به‌م ساڵانه‌ی دوایی گه‌شتیارانی توركیش ده‌چنه ئه‌و دوورگه‌یه و سه‌ردانی كێڵگه‌كانی به‌هارات ده‌كه‌ن.
به‌هاراته‌كان كه چه‌ندین سوودی ته‌ندروستیشیان هه‌یه، له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه خواستی زۆریان له‌سه‌ره.
عابید عه‌بدوڵای ته‌مه‌ن 61 ساڵ كه له ستۆن تاونی پایته‌خت كێڵگه‌ی به‌هاراتی هه‌یه، به‌و توركییه‌ی كه له گه‌شتیارانه‌وه فێر بووه، به‌هه‌مه‌كانی كێڵگه‌كه‌ی به زمانی توركی ده‌ناسێنێت.
عه‌بدوڵا به 15 كارمه‌نده‌وه هه‌م كێڵگه‌كه‌ی به گه‌شتیاران ده‌ناسێنێت، هه‌م به‌رهه‌مه‌كانیشیان پێده‌فرۆشێت.
ئەو له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، توركیا و توركه‌كانی خۆشده‌وێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌م ساڵانه‌ی دوایی گه‌شتیارێكی زۆر له توركیاوه سه‌ردانیان ده‌كات، به‌تایبه‌ت له ئه‌نتاڵیا و ئیستانبوڵه‌وه.
عه‌بدوڵا گوتیشی: "به توركی كێڵگه‌كه‌مان بۆ گه‌شتیاره توركه‌كان باسده‌كه‌م. هێنده توركی فێربووم كه بتوانم به‌رهه‌مه‌كانی كێڵگه‌كه‌م بۆ گه‌شتیاره‌كان باس بكه‌م. ئه‌مه به‌لای گه‌شتیاره‌كانه‌وه زۆر خۆشه. من لێره له‌دایكبووم و گه‌وره‌بووم. هه‌ر له‌م كێڵگه‌دا فێری توركی بووم".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن