Gökhan Kavak
26 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2021
ئەبوجا - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، چوار ملیۆن و ٥٤٤ هه‌زار کەسی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا، ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ چوار ملیۆن و ٥٤٤ هه‌زار و ٩٧٠، هه‌روه‌ها ١٢٠ هه‌زار و ٤٤٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
چوار ملیۆن و ٦١ و ٩٩٥ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
زۆرترین حاڵه‌تەکانی تووشبوون له كیشوهرهکە له كۆماری باشووری ئه‌فریقا، مه‌غریب، تونس، میسر و ئه‌سیوپیا تۆماركراون.