Kasım İleri
26 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2021
واشنتۆن - AA
نەوەد و سێیەمین خهڵاتهكانی ئاكادیمی كه یهكێكه له گرنگترین خهڵاتهكانی جیهانی سینهما و به " خەڵاتەکانی ئۆسكار" ناسراوه، به خاوهنهكانیان بهخشرا.
فێستیڤاڵی ئهمساڵی ئۆسكار له مهراسیمێكدا له تهختهی شانۆیی دۆڵبی له شاری لۆس ئهنجلس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو و تیایدا خەڵاتی باشترین فیلم بەخشرایە فیلمی "Nomadland".
فیلمەکە کە لەلایەن کلۆی ژاو-ی بەڕەگەز ئاسیایی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، تیایدا ژنێک کە لە شەستەکانی تەمەنیدایە، دوای ئەوەی دووچاری قەیرانی ئابووریی دەبێتەوە هەموو سەروەتەکەی لەدەست دەدات و وەک رێبوار روو دەکاتە ویلایەتەکانی خۆرئاوای ئەمریکا.
لە بەشی باشترین فیلمدا، فیلمەکانی "Mank," "Promising Young Woman," "Nomadland," "Judas and the Black Messiah," "Sound of Metal," "Minari," "The Father" و "The Trial of the Chicago 7" وەک کاندید نیشاندران.
فیلمی Mank کە سیناریستی ئەمریکی، هێرمان جەی مانکویکز-ی کردووەتە بابەت، لە ١٠ لقدا کە باشترین فیلم، باشترین ئەکتەری پیاو و باشترین دەرهێنەریان لەنێودایە، بووە فیلمێک کە لە زۆرترین بەشدا کاندیدە.
لەگەڵ ئەوەشدا خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بەخشرایە کلۆی ژاو-ی بەڕەگەز ئاسیایی کە کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی "Nomadland" کردووە.
کلۆی ژاو، بووە دووەم ئافرەت کە لە نەریتی ٩٣ ساڵەی خەڵاتەکانی ئۆسكاردا، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری وەرگرتووە.
پێشتر لە ساڵی ٢٠١٠دا، دەرهێنەری ئەمریکی کاسرین بیگلۆو کە کاری دەرهێنەری بۆ فیلمی ''Hurt Locker'' کرد بوو، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری وەرگرت.