Adam Abu-bashal
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
ئەبوجا - AA
ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه حه‌وت هەزار و ٩٣٤ حاڵەتى نوێی تووشبوون بە په‌تاكه تۆمار كراوه، بەوەیش ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ یه‌ك ملیۆن و ٦٠١ هه‌زار و ١٨١ كه‌س.
هه‌روه‌ها ٢٧١ تووشبووی دیكه‌ی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و کۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٣٨ هه‌زار و ٦٣٣ كه‌س.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کیشوەری ئەفریقا کە زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانیان بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکردووە:
کۆماری باشووری ئەفریقا ١٨ هەزار و ٢٨ حاڵەت، میسر شه‌ش هەزار و ٧١ حاڵەت و مەغریب دوو هەزار و ٦٨٥ حاڵەت.
ریزبەندی وڵاتانی کیشوەرەکە لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە:
کۆماری باشووری ئەفریقا ٦٩٤ هەزار و ٥٣٧ حاڵەت، مەغریب ١٥٦ هەزار و ٩٤٦ حاڵەت و میسر ١٠٤ هەزار و ٧٨٧ حاڵەت.
له كاتێكدا له مۆریشوس هیچ هەڵگرێکی ڤایرۆسەکە نەماوە له ئێریتێریا و سیشێل تا ئێستا حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٣٢٣ هه‌زار و ٣٥٤ تووشبووی په‌تاكه له كیشوه‌ره‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.