Adam Abu-bashal
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
خەرتوم - AA
ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ٦١ هه‌زار و ٩٨ كه‌س.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا، هه‌شت هەزار و ٩١٤ حاڵەتى نوێی تووشبوون بە په‌تاكه تۆماركراوه و ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ یه‌ك ملیۆن و ٦١ هه‌زار و ٩٨ كه‌س.
هاوكات ٣١٩ تووشبووی دیكه‌ی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢٣ هه‌زار و ٦٤٣ كه‌س.
زۆرترین گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له‌و كیشوه‌ره به گیانله‌ده‌ستدانی ١٠ هه‌زار و ٦٢١ كه‌س له كۆماری باشووری ئه‌فریقا تۆمار كراوه و به گیانله‌ده‌ستدانی پێنج هه‌زار و ٣٥ كه‌س میسر له ریزی دووه‌مدا دێت و به‌دوا ئه‌ویشدا، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ٣١٢ كه‌س جه‌زائر دێت.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له كۆماری باشووری ئه‌فریقا گه‌یشتووه‌ته، ٥٦٣ هه‌زار و ٥٩٨ كه‌س له میسریش گه‌یشتووه‌ته، ٩٥ هه‌زار و ٦٦٦ كه‌س و به دوای ئه‌ویشدا به تۆماركردنی ٨٦٧ حاڵه‌ت نێجیریا دێت له زۆری حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كاندا.
له كاتێكدا ته‌واوی تووشبووانی كۆرۆنا له مۆریسیوش چاكبوونه‌ته‌وه؛ له ئێریتێریا و سیشێل تا ئێستا حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها تا ئێستا ٤١٤ هه‌زار تووشبووی په‌تاكه له كیشوه‌ره‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.