Muhammet Kurşun
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
تاران - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیبزادە ئەو بانگەشانەی بەدرۆخستەوە کە باس لە گواستنەوەی چەک و پێداویستی سەربازیی دەکەن لە ئێرانەوە بۆ ئەرمینیا.
سەءید خەتیبزادە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بەو بانگەشانەی باس لە گواستنەوەی چەک و پێداویستی سەربازیی دەکەن لە سنووری ئێرانەوە بۆ ئەرمینیا.
خەتیبزادە ئەو بانگەشانەی بەدرۆخستەوە و گوتی: ''ئێران بەوردی کۆنترۆڵی ئەو بەرهەمانە دەکات کە لە سنوورەکانیەوە دەگوازرێنەوە و لێکۆڵینەوەی پێویست دەکات. ئێران رێگەنادات سنوورەکانی بەکاربهێنرێن بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی''.