Ruslan Rehimov
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سەرەڕای ئاگربەست، سوپای ئازەربایجان بەرپەرچی سەرجەم پەلامارەکانی سوپای ئەرمینیای دایەوە کە بە درێژایی شەوی رابردوو کردیە سەر سەربازانی سوپای ئازەربایجان و یەکەکانی نیشتەجێبوون و، زیانێکی زۆری بە هێزەکانی ئەرمینیا گەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە شەڕ و پێکدادانەکان بەشێوەیەکی چڕ لە بەرەکانی ئاغدەرە، هۆجاڤەند و گوبادلی بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سوپای ئازەربایجان رێگری کردووە لە هەوڵی هێرشەکانی سوپای ئەرمینیا و، بە درێژایی ئەمڕۆ و دوێنێ شەو لە چەند بەرەیەکی جیادا دوو فڕۆکەی جەنگیی لە جۆری Su-25، سێ تانکی جۆری T-72، زرێپۆشێک، دوو سیستمی مووشەکی سمێرچ و سیستمێکی مووشەکی گراد، ١٠ تۆپهاوێژێکی جۆری جیاواز، دوو تۆپهاوێژی گڤۆزدیکا، دژەفڕۆکەیەکی جۆری Osa، رادارێکی جۆری P-18 و چوار ئۆتۆمبێلی ئەرمینیا لەناوبردووە و، ژمارەیەکی زۆر سەربازی ئەرمینیای لە چالاکی خستووە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆنترۆڵی بەرەکانی جەنگ، لەژێر دەستی سوپای ئازەربایجاندایە.