Halil İbrahim Sincar
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
ماردین – AA
١٤ كه‌س به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له ماردین ده‌ستگیر كران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی ماردین رایگه‌یاند كه تیمه‌كانی هۆبه‌ی دژه تیرۆر هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌ست پێكردووه كه چالاكی بۆ رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌وڵیان داوه له رێگای دروستكردنی به ناو "ئه‌نجوومه‌ی شار و ئه‌نجوومه‌نی گه‌ڕه‌ك" مۆدێلێكی ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ ئیداره‌دان دروست بكه‌ن له‌سه‌ر ئایدۆلۆژیای رێكخراوی تیرۆریستی و به ناوی ئه‌وه‌ی كه گوایه خۆڕێبه‌ری دیموكراتییانه بونیات ده‌نێن.
له میانی هه‌ڵمه‌ته هاوكاتهكهدا تۆمه‌تبارێك له دیاربه‌كر و ١٣ تۆمه‌تباریش له ماردین ده‌ستگیر كران كه سه‌رۆكی پێشووی لقی چیای مازی ده‌ته‌په، هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی نسێبین و هاوسه‌رۆكانی پێشووی لقی نسێبینی به‌ده‌په‌یان له‌نێودان.
راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباران له ئاسایش به‌رده‌وامه.