له دوا چركه‌سات تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو له هێرشی ئه‌رمینیا رزگاریان بوو
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو كه هه‌وڵیان ده‌دا هێرشی سوپای ئه‌رمینیا بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له ئازه‌ربایجان رووماڵ بكه‌ن بوونه ئامانجی هێرشی تۆپهاوێژه‌كانی ئه‌رمینیا.
Bakü
باكۆ – AA
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو كه هه‌وڵیان ده‌دا هێرشی سوپای ئه‌رمینیا بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له ئازه‌ربایجان رووماڵ بكه‌ن بوونه ئامانجی هێرشی تۆپهاوێژه‌كانی ئه‌رمینیا.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو به‌مه‌به‌ستی رووماڵكردنی هێرشه‌كانی ئه‌رمینیا بۆ سه‌ر ناوچه سڤیلنیشینە‌كانی ئازه‌ربایجان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوونه هێڵی سنووری.
له‌و ناوچه‌یه‌ی نزیك گوند كاپانڵی كه هه‌وڵ ده‌دا میدیاكاران رووماڵی دوا پێشهاته‌كان بكه‌ن، سه‌ره‌تا دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ناوچه‌كەدا بیندران، هه‌ر له‌و چركه‌ساته‌دا ئه‌و خاڵه كرایه ئامانج كه تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو و تیمی ته‌ره‌ته‌ی لێ بوون و ئه‌رمینیا ده‌ستی كرد به ئاراسته‌كردنی گوللـه‌هاوەن بۆ ئه‌م ناوچه‌یه. له‌و كاته‌دا كه چه‌ندین گوللـه‌تۆپ ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كران به دووری ١٠٠ مه‌تر له میدیاكاران گولله‌كان كه‌وتنه سه‌ر زه‌وی.
میدیاكاران كه خۆیان هه‌ڵدایه ناو ئۆتۆمبێلی تیمه‌كه، له دوا چركه‌سات له هێرشه‌كه رزگاریان بوو.
به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رمینیا ته‌قه‌یان له یه‌كه سڤیلنیشینه‌كانی ئازه‌ربایجان كرد، له هێڵی سنووری نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان پێكدادان رووی دا.