Ruslan Rehimov
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
باكو - AA
هه‌رچه‌نده شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان ئه‌رمینیا- ئازه‌ربایجان كه له میانی رۆژانی رابردوودا درێژه‌یان هه‌بوو راگیراوه، به‌ڵام گرژییه‌كان درێژه‌یان هه‌یه.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌نگه‌ره‌كانی ئازه‌ربایجان-ه‌وه وێنه‌ی یه‌كێك له‌و به‌رزاییه ستراتیجییانه‌ی گرت كه ئه‌رمینیا له رۆژانی ١٢-١٦ی ته‌مووزدا، هێرشی كرده سه‌ر به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی.
سه‌ربازانی ئازه‌ربایجان كه به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی ئه‌رمینیا راوه‌ستاون و ئێشكدهگرن له ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ریان.
سه‌ربازانی ئازه‌ربایجان هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌یان تێكشكاندووه كه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌رمینیاوه كراوه‌ته سه‌ریان و سات به سات چاودێری هەر جووڵه‌یه‌كی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌ربازانی ئازه‌ربایجان كه به چه‌كی سه‌رده‌میانه و ئامێری چاودێری پێشكه‌وتوو پڕچه‌ككراون، بچووكترین جووڵه‌ی ناوچه‌كه ده‌گوازنه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی.
ئاماده‌كاریی و وره‌ی سه‌ربازانی ئازه‌ربایجان زۆر به‌رزه و له‌ڕووی ئامێر و پێداویستی جه‌نگییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه.
ئەفسەر لە سوپای ئازه‌ربایجان بە پلەی نه‌قیب، په‌نا ماشیێڤ یه‌كێكه له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی کە سه‌نگه‌ره‌كان ده‌پارێزن باسی له‌وه كرد كه چاودێری و كۆنترۆڵیان به‌هێزكردووه و رێگه ناده‌ن دوژمن یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و وڵاته‌كه‌یان بنێت.
نەقیب پەنا ماشیێڤ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویست ناكات گه‌لی ئازه‌ربایجان دوودڵ بێت و گوتی: "هه‌تا لێره‌بین هێزه‌كانی ئه‌رمینیا ناتوانن هه‌نگاوێكیش بنێن".
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد كه شانازی ده‌كه‌ن به‌و په‌یامانه‌ی له توركیاوه ئاراسته ده‌كرێن كه وره‌یان زیاتر به‌رزده‌كاته‌وه.
سەربازی پلەدار لە سوپای ئازەربایجان، ئه‌حمه‌د ئاچاێڤ باسی له‌وه كرد كه سوپای ئازه‌ربایجان به‌هێزه و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان گه‌ل و سوپادا هه‌یه و هه‌میشه ئاماده‌ی جه‌نگن بۆ یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌یان.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌رمینیا هێرشی كرده سه‌ر ئازه‌ربایجان، ئازه‌رییه‌كان بوونه یه‌ك دڵ و له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌نجان په‌یوه‌ندییان به سوپاوه كرد بۆ ئەوەی خۆبه‌خشانه خزمه‌ت بكه‌ن.
ته‌نها له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، ٢٤ هه‌زار ئازه‌ری داواكاریان پێشكه‌شكردووه بۆ ئەوەی خۆبه‌خشانه په‌یوه‌ندی به سوپاوە بکەن.
سوپای ئه‌رمینیا له ١٢ی ته‌مووزدا هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی ئازه‌ربایجان له ناوچه سنوورییه‌كانی تۆوز، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئازه‌ربایجان به‌رپه‌رچی سوپای ئەرمینیای دایه‌وه و زیانیان به‌ركه‌وت سەربازانی سوپای ئەو وڵاتە كشانه‌وه دواوه.
له پێكدادانهكهدا چوار سه‌ربازی سوپای ئازه‌ربایجان شه‌هید و چواری دیكه‌یش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له پێكدادانه‌كانی چه‌ند رۆژی دواتریشدا، حه‌وت سه‌ربازی دیكه‌ی ئازه‌ربایجان شه‌هیدبوون.