Halil Demir,Fakhradin Ibrahim Mohammad
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا لە ١٥ شارۆچکەی سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ، ٢٧ گۆمانلێکراو بەتۆمەتی پەیوەندیی بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، دەستگیرکران.
تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە ئاسایشی ئیستانبوڵ، هەڵمەتێکی هاوکاتیان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراون لە ١٥ شارۆچکەی سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ بەڕێوە برد.
لە ئەنجامدا ٢٧ گومانلێکراو کە زانیاری هەبووە لەسەر ئەوەی کە سەرقاڵی ئامادەکاریبوون بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، دەستگیرکراون، هەروەها ژمارەیەک بەڵگەنامەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستی بەسەردا گیراوە.
رێکاری تایبەت بە گومانلێکراوان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بەردەوامە.