Dmitri Chirciu,Rahel Ali
13 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2023
مۆسکۆ – AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆڵ پاشینیان لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، دۆخی قەرەباغ-یان تاوتوێی کرد.
کرملین لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی پوتین و پاشینیان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا ئەو رێککەوتنانەیان تاوتوێ کردووە کە لەنێوان سەرکردەکانی رووسیا، ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ٢٠٢٠ و ٢٠٢٢ ئەنجام دراون بەمەبەستی هێنانەدی سەقامگیریی و پاراستنی ئاسایش لەسەر سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەروەها دۆخی قەرەباغ تاوتوێ کراوە و پوتین بە پێویستی زانیووە "تەواوی ئەو کێشانەی دێنە ئارا بە هەماهەنگی نزیک لەگەڵ هێزی ئاشتیپارێزی رووسیا لە ناوچەکە چارەسەر بکرێن".