İdiris Okuduci
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
تەرتەر- AA
ئەرمینیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەی لەگەڵ ئازەربایجان رایگەیاندبوو.
لەو چوارچێوەیەشدا سوپای ئەرمینیا، کارگەیەکی لۆکەی لە شاری تەرتەری ئازەربایجان تۆپباران کرد.
کارگەکە کەوتووەتە گوندی کۆچەرلی و بەهۆی تۆپبارانەکەوە ئاگرێکی گەورە لە کۆگاکەیدا کەوتووەتەوە.
بەرپرسانی ناوچەکەش تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان لە بارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانەوە نەداوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش ئاگرەکە بەردەوامە.
سوپای ئەرمینیا بەردەوامە لە تۆپباران کردنی چڕی ناوچە سنوورییەکانی ئازەربایجان و بەهۆی پەلامارەکانەوە رێگە نادرێت هیچ کەسێک لە ناوچەکە نزیک ببێتەوە.