New York
نیویۆرک - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٢٢٤ هەزار و ٧٣٢ کەس.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیھاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٢ ھەزار و ٦٩٦ کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتیی تووشبووان گهیشثووهته هه‌شت ملیۆن و ٣٨٨ ھەزار و ١٣ کەس.
ھاوکات ٤٣٧ كه‌سی دیكه دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه وكۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان گەیشتووه‌ته ٢٢٤ ھەزار و ٧٣٢ کەس.
هه‌روه‌ها زیاتر له پێنج ملیۆن و ٤٥٧ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨٧٥ هه‌زار و ٥٥٧ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٨٧٠ هه‌زار و ١٦٤ حاڵه‌ت تێكساس و به ٧٥٥ هه‌زار و ٢٠ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٤٧٧ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زیاتر لە حەوت ملیۆن و ٥٥٢ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل کە لە سەرووى پێنج ملیۆن و ٢٣٥ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن