جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ئێران.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٣٧ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣٧ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، بەمەیش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەھۆی ئەو پەتا جیھانگیرەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٠ ھەزار و ٧١٢ کەس.

Muhammet Kurşun  | 19.10.2020 - نوێکردنەوە : 19.10.2020
ئێران.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٣٧ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

Tahran

تاران - AA

لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣٧ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، بەمەیش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەھۆی ئەو پەتا جیھانگیرەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٠ ھەزار و ٧١٢ کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، سیما سادات لاری ئاشكرایكرد کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣٧ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا چوار ھەزار و ٢٥١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە تۆمارکراون.

بەمجۆرە تا ئێستا ٣٠ ھەزار و ٧١٢ کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە،‌ ٥٣٤ ھەزار و ٦٣١ کەس.

رەوشی تەندروستی چوار ھەزار و ٧٧١ کەس ناجێگیرە و تا ئێستا، ٤٣١ ھەزار و ٣٦٠ تووشبووش چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

سیما سادات لاری سەرنجیشی خستە سەر ئەوەی کە دامەزراوە تەندروستییەکانی ئێران تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٥٤٠ ھەزار و ٤٥٥ پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامداوە.

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران لە ١٩ی شوباتی رابردوو لە شاری قوم تۆمار کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın