Bayram Altuğ
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
جنێف – AA
راپۆرتنووسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری جێبه‌جێكردنی سزای هه‌ڕه‌مه‌كی و بێدادگاییكردن، دكتۆر ئه‌گنێس كاڵامارد داوای له سی ئای ئه‌ی كرد رای گشتی له هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی سه‌باره‌ت به به‌رپرسیارێتی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان له كوشتنی رۆژنامه‌وان، جه‌مال خاشقجی ئاگادار بكاته‌وه.
كاڵامارد له دووه‌م ساڵوه‌گه‌ڕی كوشتنی نووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، جه‌مال خاشقچیدا له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
كاڵامارد له‌باره‌ی خاشقجییه‌وه گوتی: "ده‌وڵه‌تی سعوودیه (خاشقجی) كوشتووه. له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا شتی زۆرمان بۆ روون بووه‌ته‌وه. به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه به پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی من و كه‌سانێكی دیكه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆمان نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه ده‌ربكه‌وێت و سعوودیه باجی ئه‌م كاره‌ی بدات".
ناوبراو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی هیچ شتێك له سعوودیه ناكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه‌وه، گوتی: "كه ده‌ستیشمان به لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه كرد چاوه‌ڕێی هیچمان له سعوودیه نه‌ده‌كرد. نابینه بارمته‌ی سیسته‌می دادوه‌ری سعوودیه. چونكه ده‌زانین چۆن چۆنی چۆكی داداوه بۆ ده‌ستوه‌ردانه سیاسییه‌كان. به‌داخه‌وه له‌و دانیشتانه‌ی له كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ه‌وه تاكو ئه‌یلوولی ٢٠٢٠ ئه‌نجام دران، گومانه‌كانمان بوونه یه‌قین. بۆیه ده‌بێت له شوێنێكی دیكه دادگاییكردن به‌ڕێوه بچێت. چونكه (له سعوودیه) ئه‌مه نایه‌ته دی".
- "دوای ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن له محه‌مه‌د بن سه‌لمان خاشقچی كوژراوه"
كاڵامارد له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی له ١١ی تهمووز كه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندبوو كه "گومانلێكراوی سه‌ره‌كی" شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمانه له كوشتنی جه‌مال خاشقجی، گوتی: "به‌بێ زانیاری پێدانی ته‌واوه‌تی و ره‌زامه‌ندی نیشاندانی شازاده‌ی جێ‌نشین، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆر لاوازه خاشقجی به‌م جۆره كوژرابێت. نزیكترین راوێژكاری بن سه‌لمان ده‌ستی هه‌بووه له 'قۆناغی پلاندانانی پێشوه‌خته'. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه شازاده‌ی جێ‌نشین ئه‌م فه‌رمانه‌ی داوه. هه‌رچه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌رم به ده‌سته‌وه نییه بیسهلێمێت بن سه‌لمان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌مه‌وه هه‌یه. به‌ڵام سی ئای ئه‌ی زانیاری لایه و ده‌بێت رای گشتی له هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی سه‌باره‌ت به به‌رپرسیارێتی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان له كوشتنی رۆژنامه‌وان، جه‌مال خاشقجی ئاگادار بكاته‌وه".
راپۆرتنووسه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ستایشی پرۆسه‌ی دادگاییكردن له سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌ی له‌لایه‌ن توركیا كرد و خۆشحاڵی خۆی به به‌ره‌وپێشچوونه‌كان ده‌ربڕی.