Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، نیكۆڵ پاشینیان داوای پشتیوانی له لایه‌نگرانی ده‌كات دژبە سوپا.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌رمینیا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران نیكۆڵ پاشینیان كرد، ناوبراو له رێگای فه‌سیبووكه‌وه په‌یامێكی راسته‌وخۆی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، نیكۆڵ پاشینیان به جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌وه‌ی كه له‌ئێستادا گرنگترین خاڵ پاراستنی هێزی مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه، رووداوه‌كانی به "هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی" له‌قه‌ڵه‌م دا.
نیكۆڵ پاشینیان داوای له لایه‌نگرانی كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و گوتی:
"سەرجەمتان بانگهێشت ده‌كه‌م بۆ گۆڕه‌پانی كۆماریی بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه بدوێین كه پێویسته چی ده‌كه‌ین و تاوتوێی ژماره‌یه‌ك پرس بكه‌ین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، نیكۆڵ پاشینیان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه به‌رله هه‌موو شتێك ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌كی ئارام و دوور له هیچ كرده‌یه‌كی توندوتیژی لایه‌نگرانی له گۆڕه‌پانی كۆماریی گردببنه‌وه.
نیكۆڵ پاشینیان داوای له سوپا كرد كه به‌رده‌وام بێت له راپەڕاندنی ئه‌ركه‌كانی بۆ پاراستنی وڵات و گوتی: "دەستوەردانی سوپا لە کاروباری سیاسه‌ت قبوڵكراو نییه. باس له ته‌واوی سه‌ربازانمان ناكه‌م. چونكه زۆربه‌یان ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. هه‌وڵمدا وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیاره‌كان بده‌مه‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا، نیكۆڵ پاشینیان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی هیوای هه‌یه به‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه تێده‌په‌ڕێنن، باسی له‌وه كرد كه به‌م نزیكانه جێگری سه‌رۆكی نوێی ئەرکانی سوپا دیاریی ده‌كات.