Tevfik Durul
13 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
ئه‌سینا- AA
یۆنان و فه‌ڕه‌نسا مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجام دا.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای یۆنان رایگەیاند کە له چوارچێوه‌ی هاریكاریی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له ناوچه‌یه‌ك ئه‌و كایهیش ده‌گرێته‌وه كه توركیا وه‌ك NAVTEX (راگه‌یه‌نراو بۆ ده‌ریاوانه‌كان) رایگه‌یاندووه ده‌گرێته‌وه، ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای یۆنان له راگه‌یه‌نراوێکدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووە کە ئه‌و NAVTEXهی كه توركیا له پێناو چالاكییه‌كانی كه‌شتیی گه‌ڕان و هه‌ڵكه‌ندنی ئۆروچ ره‌یس رایگه‌یاندووه، "نایاساییه" و له چوارچێوه‌ی مانۆڕهكهشدا، دوو فڕۆكه‌ی رافاڵی فه‌ڕه‌نسا بنكه‌ی ئاسمانیی سودا-یان له دوورگه‌ی کریت به‌كارهێناوه.
دوێنێ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس ئه‌نجامدابوو، هاوكات وه‌زیری به‌رگریی یۆنان، نیكۆس پانایۆتۆپۆڵۆس په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی، فلۆرێنس پارلی ئه‌نجامدابوو.
ئیمانوێل ماكرۆن له لێدوانێكدا له‌باره‌ی گرژییه هه‌ڵكشاوه‌كان له ناوچه‌كه، رایگه‌یاندبوو "به هاریكاریی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌ورووپییه‌كان له نێویشیاندا یۆنان، بڕیارم دا له میانی رۆژانی داهاتوودا، به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی بوونی سه‌ربازیی فه‌ڕه‌نسا له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌هێز بكه‌م".