Esat Fırat,Abdullah Abdulmanaf Shukur
13 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
قودس - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو، رێککەوتنی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات بە نێوەندگیری ئەمریکا، بە ھەنگاوێکی مێژوویی ناوبرد.
ناتانیاھو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، وەڵامی ئەو تویتەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی دایە کە رێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیلی تێدا راگەیەندرابوو.
ناتانیاھو نووسیوویەتی: "ئەمە رۆژێکی مێژووییە".
ناتانیاھۆ راشیگەیاندبوو کە دواتر راگەیەندراوێک لەمبارەیەوە بڵاودەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەش بەپێی ھەواڵێکی دامەزراوەی میدیایی گشتی ئیسرائیل(KAN)، ئەمڕۆ لە کۆبوونەویەکدا ناتانیاھو دەستبەجێ شوێنەکەی جێھشتووە و پاشانیش لە کاتی گەڕانەوەی رایگەیاندووە کە "دواتر تێدەگەن بۆ کۆبوونەوەکەم جێھێشتووە".
ئیمارات لە دوای میسر لە ساڵی ١٩٧٩ و ھەروەھا ئوردن لە ساڵی ١٩٩٤، دەبێتە سێیەمینی وڵاتی عەرەبی کە رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ دەکات.