خاوی برێنت بە ٦٤،١٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت
بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی سەپاندنی باجی گومرگی بەڕێژەی ٢٥ لە سەدا بەسەر ئەو وڵاتانەی کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێراندا ، بووە مایەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا.
Ankara
ئیستانبوڵ ــ AA
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٦٤ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٦٣ دۆلار و ٥٥ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٧ دۆلار و ٤٤ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، نەوتی خاوێ برێنت بەراورد بە نرخی داخستنی بازاڕەکانی دوێنێ، بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٦٤ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی سەپاندنی باجی گومرگی بەڕێژەی ٢٥ لە سەدا بەسەر ئەو وڵاتانەی کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێراندا ئێران، بووە مایەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا.
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا، بەڕێژەی ٢٥ لە سەدا باجی گومرگی بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێنێت کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێراندا دەکەن.
