Firdevs Yüksel,Sibel Morrow
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤١ دۆلار و ٥٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٠ دۆلار و ٦٣ سه‌نت و به ٤٢ دۆلار و ٢٢ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:١٩دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٦١ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤١ دۆلار و ٥٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٣٩ دۆلار و ٤٧ سه‌نت فرۆشرا.
نیگه‌رانییه‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤١ دۆلار و ٨٢ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٠٢ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤١ دۆلار و ٨١ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٩٣ سه‌نت بمێنێته‌وه.