Mennatallah H. H. M. Said A.,Ali Semerci
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2020
دوبه‌ی – AA
ئه‌بوزه‌بی نووسینگەی وه‌به‌رهێنانی له شاری ته‌ل ئه‌بیب پایته‌ختی ئیسرائیل كرده‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكوومه‌تی ئهبوهبی له هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان و هاوبه‌شێتی نێوان ئه‌بوزه‌بی و ته‌ل ئه‌بیب له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك به ناوی وهبهرههێنان بكه له ئیسرائیل (Invest In Israel) نوێنه‌رایه‌تی له ته‌ل ئه‌بیب كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینگەیە به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنه له‌و كۆمپانیا جیهانییانه‌ی کە ده‌یانه‌وێت چالاكییه‌كانیان له ئه‌بوزه‌بی فراوان بكه‌ن. ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌مین نووسینگە له‌سه‌ر ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی نوێگه‌ریی نێوده‌وڵه‌تی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئاڵۆزه‌كان.