جيهان

حووسییەکان: "ھێرشمان کردووەتە سەر دوو ئامانجی گرنگ لە ئیسرائیل"

بە ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستیکی لەلایەن حووسییەکانەوە، فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن و ئامانجێکی دیکە لە ڕۆژھەڵاتی تەل ئەبیب ناوەڕاستی ئيسرائیل کرانە ئامانج.

Mohammed Sameai  | 27.05.2025 - نوێکردنەوە : 28.05.2025
حووسییەکان: "ھێرشمان کردووەتە سەر دوو ئامانجی گرنگ لە ئیسرائیل"

Yemen

یەمەن ــ AA

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە بە ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستیکی، فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن و ئامانجێکی دیکەیان لە ڕۆژھەڵاتی تەل ئەبیب ناوەڕاستی ئيسرائیل کردووەتە ئامانج.

گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان، بە ئاراستەکردنی مووشەکێکی بالیستیکی، فڕۆکەخانەی دەیڤید بن گۆریۆن-یان لە تەل ئەبیب کردووەتە ئامانج.

ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکە، ئامانجەکەی پێکاوە و بووەتە مایەی دروستبوونی ترس و دڵە ڕاوکێ لای ئیسرائیلییەکان، ھەروەھا بەھۆی ھێرشەکەوە، گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی دەیڤید بن گۆریۆن، ڕاگیراون.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە کە بە ئاراستەکردنی مووشەکێکی ديكەى بالیستیکی، ئامانجی گرنگیان لە ڕۆژھەڵاتی تەل ئەبیب کردووەتە ئامانج.

پێشتر سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردبوو، ڕێگرییان لە دوو مووشەکی بالیستیکی کردووە کە لە یەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın