İbrahim Khazen,Hamdi Yıldız
19 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2023
قاهیرە - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، سەمیع شوکری و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، ئەحمەد زەکی کۆبوویەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی میسر (MENA) و وەزارەتی بەرگریی میسر بۆڕێڵ کە بە سەردانێکی چوار رۆژە لە قاهیرەی پایتەختی ئەو وڵاتەیە لەگەڵ سەمیع شوکری و ئەحمەد زەکی کۆبووەتەوە.
شوکری و بۆڕێڵ لە میانی کۆبوونەوە دوو قۆڵی و دوو شاندییەکانیاندا تاوتوێی چۆنێتیی بەرەوپێشتربردنی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و یەکێتیی ئەورووپا، رەوشی فەڵەستین، سوودان، لیبیا، رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و کۆچی نایاسایییان کردووە.
لای خۆیشیەوە وەزارەتی بەرگریی میسر لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی بۆڕێڵ و زەکی پێشهاتە گرنگە نێودەوڵەتی و ناوچەیییەکانیان هێناونەتە بەرباس کە کاریگەری نەرێنی دەکەنە سەر ئاسایش و سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرنجیش خراوەتە سەر ئەوەی بۆڕێڵ و زەکی تاوتوێی هەماهەنگییە سەربازییەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و میسر و چۆنێتیی پتەوترکردنی ئەم هەماهەنگییانەیان کردووە.