Tuğçenur Akgün
19 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2023
نیویۆرک-AA
جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، مایک پێنس کە به‌ربژێره بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ئاشكرایكرد، کە دادگایی‌کردنی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ "پەیامێکی ترسناک" دەداتە جیهان سەبارەت بەو وڵاتەکەی.
مایک پێنس لە پرۆگرامی "دیدار له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان- Meet the Press" له کەناڵی ئێن بی سی نیوز وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بەو دۆسیەیەی کە تیایدا دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارکرا بە "شاردنەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی دەوڵەت"، دایه‌وه.
پێنس ئاشكرایكرد، دادگایی‌کردنی سەرۆکێکی پێشووی ئەمریکا لەلایەن ئیدارەی ئێستاوە "پەیامێکی ترسناک" بۆ جیهان دەنێرێت سەبارەت بە ئەمریکا، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه تۆمه‌تنامه‌ی دژی ترەمپ خزمەت بە دابەشکاریی زیاتری سیاسەتی جەمسەرگیریی له ئەمریکا دەکات.
هه‌روه‌ها مایك پێنس ئاماژەی بەوەدا، له‌به‌رامبه‌ر تۆمەتەکانی دژی ترەمپ كه "جددی"ن، دامەزراوە پەیوەندیدارەکان هەمان هەڵوێستیان نەبووه سەبارەت به هه‌ریه‌ك له‌و دۆكیومێنته نهێنیانەی کە لە ماڵ و ئۆفیسی سەرۆک جۆ بایدن دۆزراونه‌ته‌وه و ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی ههنتەر بایدنی کوڕی سه‌رۆك كراون.
پێنس به پێویستی زانی وەزارەتی داد بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ هەموواندا بکات، به‌ڵام وەڵامێکی روونی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌دایه‌وه کە ئه‌گه‌ر به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا، ئایا ده‌سه‌ڵاتی به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی لێبوردن بۆ تره‌مپ ده‌ربكات یان نا.
مایك پێنس کە دوای تۆمەتەکانی "ساختەکاری" لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی له ساڵی ٢٠٢٠دا و رووداوەکانی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە ٦ی كانوونی دووه‌مدا، نێوانی له‌گه‌ڵ ترەمپ تێكچوو، پێشتر رایگەیاندبوو له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ هیوادارە ترەمپ "لەلایەن تیمی یاساییەوە" به هه‌ڵه ئاڕاسته كرابێت.
پێنس رایگه‌یاند: "پێویسته هیچ كه‌سێك كه خۆی ده‌خاته پێش دەستوور، نه‌بێته سه‌رۆك".