Dildar Baykan
18 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2021
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو پشتیوانی خۆی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له ناوچه‌كه راگه‌یاند.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، بایدن "پشتیوانی ره‌های خۆی بۆ مافی به‌رگریی ره‌وای ئیسرائیل ده‌ربڕیووه له‌به‌رامبه‌ر ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ ئه‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بایدن باسی له‌وه كردووه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ هێنانه‌دی ئارامی له قودس، تیایدا هاتووه "بایدن هانی ئیسرائیلی داوه كه درێغی نه‌كات له پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی".
هه‌ردوولا تاوتوێی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ئیسرائیلیان كردووه بۆسه‌ر حه‌ماس و گرووپه‌كانی دیكه له كه‌رتی غه‌ززه و بایدن پشتیوانی خۆی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌ربڕیووه و باسی له‌وه كردووه كه له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ میسر و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی له گفتوگۆدایه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه هه‌ردووكیان و تیمه‌كانیان به درێژایی پرۆسه‌كه له په‌یوه‌ندیدابن.