غەززە.. بەهۆى هێرشەكانى ئيسرائيلهوه ٢١٢ كهس گیانیان لهدهستداوه كە ٦١يان منداڵن
لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، کە لە ١٠ی ئایارەوە تا ئێستا بەردەوامە، ٢١٢ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە کە ٦١یان منداڵ و ٣٦یان ژنن و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ھەزار و ٤٠٠ کەس بەرزبووەتەوە.
Gazze
غەززە - AA

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، رایگەیاند ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢١٢ کەس بەرزبووەتەوە.
ئەشرەف قودرە ئاماژەی بەوەشکرد کە لە نێو ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە، ٦١ منداڵ و ٣٦ ژن ھەیە و ژمارەی بریندارەکان بۆ ھەزار و ٤٠٠ کەس بەرزبووەتەوە کە ٤٠٠یان منداڵن و ٢٧٠یان ژنن.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، راشیگەیاند کە ئیسرائیل خانووی سڤیلە بێتاوانەکانی کردووەتە ئامانج و ھێزی زیادی بەکارھێناوە و جەختی لەوە کردەوە کە دەیان ھەزار فەڵەستینی بەھۆی ھێرشەکانەوە ئاوارەبوون و ئەم دۆخە ھۆکارێک دەبێت بۆ زیاتر تەشەنەکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە غەززە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن