Gazze
غه‌ززه - AA
له ئاكامی پەلامارێکی ئاسمانیی ئیسرائیل، باڵه‌خانه‌یه‌كی شه‌ش نهۆمی له كه‌رتی غه‌ززه داڕووخا.
له ئاكامی ئاراسته‌كردنی ژمارەیەک مووشه‌ك له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیله‌وه، باڵه‌خانه‌ی کحێل كه شه‌ش نهۆمه و به‌سه‌ر شه‌قامی جه‌مال عه‌بدولناسردا ده‌یڕوانی له گه‌ڕه‌گی ریمال رۆژئاوای شاری غه‌ززه، به‌ته‌واوی داڕووخا.
باڵه‌خانه‌ی كحێل کەوتبووە نزیك زانكۆی ئیسلامییه و ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی سه‌ربه ئاژانسی بەهاناوەچوون کارپێکردنی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستین سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNRWA ی لێ‌بوو.
پەلامارەكه هیچ کوژراو و برینداری لێ نه‌كه‌وته‌وه.
له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل كه له ١٠ی ئایاره‌وه ده‌ستی پێكردووه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، تا ئێستا ٢١٢ كه‌س كوژراون كه ٦١یان منداڵ و ٣٦یان ژن بوون و هه‌زار و ٤٠٠ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن