Ömer Koparan,Adham Kako,1 23
09 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2019
جه‌رابلوس – AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات له تیرۆریستان پاككرایه‌وه، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، دوێنێ شه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ستیان به‌وه كردووه ماتۆڕێك كه له ناو شارۆچكه‌كه راگیراوه بۆمبڕێژكراوه. به‌مه‌به‌ستی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبهكهش كارمه‌ندانی تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینی سه‌ر به سوپای سووریای ئازاد گه‌یشتنه ناوچه‌كه و له كاتێكدا هه‌وڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌یان ده‌دا بۆمبه‌كه ته‌قیه‌وه. له ئاكامدا سێ كارمه‌ند گیانیان له‌ده‌ست دا و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار بوو.
یه‌كه ئه‌منییه‌كانی سوپای سووریای ئازاد گومانیان بۆ ئه‌وه ده‌چێت ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ئه‌نجام درابێت.
٢١ی شوباتیش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كه له منبجه‌وه كه له ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دایه چووبووه شاره‌دێی گاندورا-ی قه‌زای جه‌رابلوس و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یدا پێنج كارمه‌ندی تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینی سوپای سووریای ئازاد گیانیان له‌ده‌ستدا.