جيهان

تۆماس باراک: "کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و ترەمپ ئەفسانەیی بوو"

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆماس باراک ڕایگەیاند کە پێویستە دەسەڵاتێکی یەکگرتوو لە سووریا ھەبێت، بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بۆ سەرجەم پێکھاتەکانی ئەو وڵاتە، دابین بکات.

Can Hasasu, Yasin Yorgancı, Tuğba Altun, Muhammed Kılıç  | 26.09.2025 - نوێکردنەوە : 27.09.2025
تۆماس باراک: "کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و ترەمپ ئەفسانەیی بوو"

Ankara

واشنتۆن ــ AA

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆماس باراک ڕایگەیاند کە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دوو پیاوی بەھێزن و کۆبوونەوەکەی نێوانیان کە دوێنێ پێنجشەممە لە کۆشکی سپی ئەنجامدرا، ئەفسانەیی بوو.

دۆێنێ پێنجشەممە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە.

تۆماس باراک لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ، گوتی: "کۆبوونەوەکە ئەفسانەیی بوو".

گوتیشی: "سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دوو پیاوی بەھێزن و کۆبوونەکەی نێوانیان مێژوویی بوو".

ھەروەھا تۆماس باراک لەبارەی سووریاوە ڕایگەیاند کە پێویستە دەسەڵاتێکی یەکگرتوو لە سووریا ھەبێت، بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بۆ سەرجەم پێکھاتەکانی ئەو وڵاتە، دابین بکات.

باسی لەوەش کرد کە ئەمریکا لە ڕێگای ھەڵگرتنی سزاکانەوە، پاڵپشتی خۆی بۆ حکوومەتی نوێی سووریا، دووپات کردووەتەوە.

ھەروەھا باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆماس باراک پاڵپشتی خۆی بۆ سوریایەکی یەکگرتوو دووپات کردەوە و گوتی: " ھیچ کام لە فیدراڵییە پەرتەوازەکان و تایەفەگەرییەکان سەرکەوتوو نەبوون، سەیری لوبنان بکەن، دەبینین چی گرژی و ئاڵۆزییەک لەو وڵاتە ھەیە".

تۆماس بارک لەبارەی دۆخی کەرتی غەززە، ئەوەی دووپات کردەوە کە پێویستە کۆتایی بھێندرێت بە دۆخی کارەساتبار لە غەززە و گوتی: "سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆک ترەمپ ھاوڕان لەسەر ئەوەی کە کۆتایی بھێندرێت بە دۆخی کارەساتباری مرۆیی لە غەززە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın