جيهان

تۆم باراک بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە سەردانی ئیسرائیل دەکات

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆم باراک بە مەبەستی تاوتوێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، سەردانی ئیسرائیل دەکات.

Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout  | 15.12.2025 - نوێکردنەوە : 15.12.2025
تۆم باراک بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە سەردانی ئیسرائیل دەکات

Quds

قودس ــ AA

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆم باراک بە مەبەستی تاوتوێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، سەردانی ئیسرائیل دەکات.

میدیای فەرمی ئیسرائیل "KAN" بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، تۆم باراک سەردانی ئیسرائیل دەکات.

ڕاشیگەیاندووە کە تۆم باراک بە ئامانجی ئەوەی بزانێت تەل ئەبیب تا چەند ئامادەیە دەست بە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بکات، سەردانی ئیسرائیل دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە: "سەردانەکەی تۆم باراک بۆ ئیسرائیل، زۆر ھەستیارە و بەپێی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، سەردانەکە ڕەنگدانەوەی نیگەرانی سەرۆک ترەمپ-ە لەوەی ھیچ پێشڤەچوونێک لە قۆناغی داھاتووی پلانەکەی بۆ کەرتی غەززە، بەدی نەھاتووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın