Hakan Çopur
27 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
له كاتێكدا تویتێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه رایگه‌یاند "شتێكی زۆر گه‌وره روویداوه" بووه جێی سەرنجی هه‌موولایه‌ك، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه ره‌نگه سەرکردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ئۆپه‌راسیۆنێكی یه‌كه‌كانی ئه‌مریكادا له پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، كوژرابێت.
تویته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه رایگه‌یاندبوو "كه‌مێك پێش ئێستا شتێكی زۆر گرنگ روویدا" لای رای گشتیی و میدیا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له تویته‌كه، كۆشكی سپی ئه‌مریكا رایگەیاند كه كاتژمێر 16:00ی (بەکاتی هەولێر) ئەمڕۆ یەکشەممە، دۆناڵد تره‌مپ "روونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ" بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆكی روونكردنه‌وه‌كه نه‌كرد.
- ئۆپه‌راسیۆنێكی زۆر نهێنی بۆسه‌ر به‌غدادی
له لایه‌كی دیكه‌وه، گۆڤاری نیویۆرك له هه‌واڵێكیدا كه پشتبه‌ستن به بەرپرسانی پنتاگۆن بڵاویكردووه‌ته‌وه، باسی له‌وه كردووه كه تره‌مپ هه‌فته‌ی رابردوو رێگه‌ی به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی زۆر نهێنیی داوه كه تیایدا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌كرێته ئامانج و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه به‌رپرسانی پنتاگۆن باسیان له‌وه كردووه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه له پاڕێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا ئه‌نجامدراوه باوه‌ڕیان وایه به‌غدادی كوژراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریان كردووه بۆ دڵنیابوونه‌وه.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه به‌رپرسانی سه‌ربازی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هێرشه‌كه به كۆشكی سپی-یان راگه‌یاندووه كه زۆر دڵنیان له كوژرانی به‌غدادی.