Muhammed Emin Canik
26 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2019
سانتاگیۆ – AA
خۆپیشاندانه‌كانی چیلی كه به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینە دژی زیادكردنی كرێی هاتوچۆكردن به میترۆ، پێی ناوه‌ته‌وه رۆژی حه‌وته‌مییه‌وه.
سه‌دان هه‌زار كه‌س له گۆڕه‌پانی ئیتاڵیا له سانتاگیۆی پایته‌خت به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی سه‌رۆكی چیلی، سێباستیان پینێرا به‌هۆی سه‌ختی ژیان و كه‌می خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان گردبوونه‌وه.
خۆپیشاندانه‌كه كه به "گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان له چیلی" ناسراوه، به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی ئه‌و وڵاته زیاتر له ٨٠٠ هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تیادا كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ژماره‌كه به‌رزببێته‌وه و یه‌ك ملیۆن كه‌س تێبپه‌ڕێنێت.