جيهان

لە باشووری چیلی بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا

Sinan Doğan  | 22.08.2025 - نوێکردنەوە : 25.08.2025
لە باشووری چیلی بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا

Bolivar

بۆگۆتا -AA

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر، باشووری وڵاتی چیلی لە کیشوەری ئەمریکای باشوور هەژاند.

ناوەندی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) بڵاویکردەوە، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە دەوروبەری گەرووی درەیک لە نزیک نیمچە دوورگەی ئەنتارکتیکای چیلی بووە.

بوومەلەرزەکە لە قوڵایی نزیکەی ١٠،٨ کیلۆمەتر ڕوویداوە و لە چەندین شاری ئەرجەنتین و چیلی هەستیپێکراوە.

هێزی دەریایی چیلی خزمەتگوزاری هیدرۆگرافی و ئۆقیانووسناسی (SHOA) ڕایگەیاند کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ئاگاداری تسۆنامییان بڵاوکردووەتەوە.

هاوکات فەرمان درا بۆ چۆڵکردنی ناوچە کەناراوەکان، کەنارە بەردینەکان، دەوروبەری زەلکاوەکان و ڕووبارەکان و کەناراوەکان و بەندەرەکان دەرکرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın