جيهان

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ئەفغانستاندا گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو ھەزار و ٢٠٥ کەس بەرزبووەتەوە

Ahmet Furkan Mercan  | 04.09.2025 - نوێکردنەوە : 04.09.2025
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ئەفغانستاندا گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو ھەزار و ٢٠٥ کەس بەرزبووەتەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

ژمارەی ئەو کەسانەی لەو بوومەلەرزەیەی شەوی یەک شەممە ٣١ی ئاب بە گوڕی شەش پلە بە پێوەری ڕێختەر ویلایەتی کوناری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند، گیانیان لەدەستدا بۆ دوو ھەزار و ٢٠٥ کەس بەرزبووەتەوە.

تەلەڤيزیۆنی تولۆنیوز لە ھەواڵێکیدا کە بە پشت بەستن بە لێدوانێکی جێگری گوتەبێژی حکوومەتی کاتیی ئەفغانستان، حەمدوڵڵا فترەت بڵاویکردووەتەوە، ئاماری ژمارەی کوژراو و بریندارانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ویلایەتی کوناری بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی هەواڵەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو ھەزار و ٢٠٥ کەس و، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ سێ ھەزار و ٦٤٠ کەس بەرزبووەتەوە.

لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کارەکانی ڕزگارکردن لە ناوچەکانی نور گوڵ، ساڤکی، چاپا دارا و مانۆگی لە ویلایەتی کونار کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، بەردەوامە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın