جيهان

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی دوێنێ ئەفغانستاندا گیانیان لەدەستدا هەزار کەسی تێپەڕاند

کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ویلایەتی کونار-ی ئەفغانستان بەردەوامە، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

Ecem Şahinli Ögüç  | 02.09.2025 - نوێکردنەوە : 02.09.2025
ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی دوێنێ ئەفغانستاندا گیانیان لەدەستدا هەزار کەسی تێپەڕاند

Ankara

جەلالئاباد - AA

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی دوێنێ بە گوڕی شەش پلە بە پێوەری ڕێختەر ویلایەتی کوناری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند، گیانیان لەدەستداوە هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

بەرپرسانی خۆجێی ئەفغانستان، زانیاری زیاتریان لەبارەی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ویلایەتی کونار بڵاوکردەوە.

بەرپرسان ڕایانگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە، لە هەزار کەس زیاترە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە سێ هەزار کەس.

هەروەها باس لەوە کرا کە گواستنەوەی برینداران لە ناوچەکە بەردەوامە، لەبەرئەوە ڕەنگە ژمارەی قوربانیان گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ویلایەتی کونار-ی ئەفغانستان بەردەوامە، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın